سەردێڕ:

وەزارەتی کاری عێراق: زیاتر یەک ملیۆن ھاوڵاتی لە عێراقدا بێکارن

فۆتۆ: 
2019-10-14

1108 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، یەک ملیۆن و ٣٤٤ ھەزار ھاوڵاتی لەعێراقدا بێکارن.

باسم عەبدولزەمان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، یەک ملیۆن و ٣٤٤ ھەزار کەس، ناوی خۆیان نوسیوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە وەرگرتنی بیمەی بێکاریی، ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە ئێستادا کاریان نیە.

سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە بەڕێوەچوون، ھۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکانیش بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی بوون، بەم هۆیەوە حکومەت بڕیاریدا بەشێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لە شارەزایانی ئابوری باس لەوە دەکەن" دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ نوقمی گەندەڵی بووە، پێشتریش لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردبووەوە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٧، مامەڵەیان بە ٧٠٦ ملیار دۆلارەوە کردووە کە ھاتووەتە بانکەکەیانەوە.