سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی داوایەک ئاڕاستەی شاندێکی ئەنجومەنی ئابوری ئەمریکا دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
فۆتۆ: 
2019-10-14

4881 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، داوای لە شاندی ئەنجومەنی ئابوری ئەمریکا کرد، کە پەیام و نیگەرانییەکانی گەلی کورد بگەیەنن بە دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەکۆنفرانسی ئەنجومەنی ئابوری ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھیوادارە شاندی ئەمریکا نیگەرانییەکانی ئێستای کورد بگەیەنن بە سەرکردایەتی سیاسیی وڵاتەکەیان، بەوەی کە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا بووەتە مایەی کوشتار و دەربەدەریی کوردانی ڕۆژئاوا.

تاڵەبانی، لەبارەی بارودۆخی ئابوری ھەرێمی کوردستانەوە، ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت دەیەوێت سەرچاوەی ئابووری ھەرێم ھەمەجۆر بکات، نەوت سەرچاوەیەکی سەرەکی دەبێت، بەڵام نابێت ھەموو ھێلکەکانی حکومەت بخرێتە سەبەتەی نەوتەوە.

ڕاشیگەیاند، ھەرێمی کوردستان زەویەکی بە پیتی ھەیە و کاتی ئەوە ھاتوە گرنگی بە کشتوکاڵ و پیشەزسازی بدەن، چونکە ھەرێم دەوڵەمەندە بە کەرەستەی خاو.