سەردێڕ:

میدیاکانی بەریتانیا: هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا خۆیان بۆ کشانەوە لە سووریا ئامادە دەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-14

5570 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا خۆیان بۆ کشانەوە لە سووریا ئامادە دەکەن.

دوای کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان، میدیاکانی شانشینی یەکگرتوو بڵاویان کردووەتەوە، لە ئێستادا بەریتانیا ئامادەکاریی دەکات بۆ کشانەوەی سەربازەکانیان لەخاکی سوریا.

کشانەوەی سەربازانی بەریتانیا لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

لەبەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەندام لەناتۆ، هەناردەی چەک بۆ ئەنقەرە ڕاگیراوە، ئەڵمانیا و فەڕەنساش داوایان لە ئەردۆغان کردووە بەپەلە هێرشەکانی ڕابگرێت.