سەردێڕ:

سعودیە ... بە چەند ئەسپسوارێک پێشوازى لە سەرۆکى ڕوسیا کرا

فۆتۆ: 
2019-10-14

1963 جار خوێندراوەتەوە

شانشینى سعودیە بە ڕێوڕەسمێکى کلتوورى عەرەبى پێشوازى لە فلادیمێر پوتینى سەرۆکى ڕوسیا کرد.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى ڕوسیا، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە ڕیازى پایتەختى سعودیە و، بە مەڕاسیمێکى کلتورى تایبەت بە و وڵاتە پێشوازى لێکرا, لە میدیاکانەوە وێنەى ئۆتۆمبێلەکەى پۆتین کە لەجۆرى ’’ لیمۆزین’’ ە و بۆ یەکەمجار لە ساڵى ٢٠١٨ بینرا، جارێکى دیکە لە نێوان چەند ئەسپ سوارێکى عەرەبیەوە دەرکەوت.

عەرەبستانى سعودیە گرنگیەکى تایبەتى بە سەردانەکەى سەرۆکى روسیا داو، بەو بۆنەیەشەوە شارى ڕیازى پایتەخت ى ئەو وڵاتە بە چەند ئاهەنگ و چالاکیەک ڕازێنرایەوە، تیایدا فیستیڤاڵى پیشاندانى کلتورى روسیا بەڕێوەچوو, هەروەها پێشانگایەک بۆ تابلۆ ڕوسییە بەناوبانگەکان و چەندین فیلمى ڕوسى نمایشکرا.