سەردێڕ:

تاران وێنەى کاریگەرییەکانى ئەو دوو موشەکە ​بڵاو دەکاتەوە کە نەوت هەڵگرێکی ئەو وڵاتەى کردە ئامانج

فۆتۆ: 
2019-10-14

2319 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی نور نیوز"ی نزیک لە پارێزەرانی نیشتمانی ئێرانی نوێترین وێنەی کاریگەرییەکانی ئەو دوو موشەکە بڵاو دەکاتەوە کە لەم دواییەدا نەوتهەڵگری "سابتی" کردە ئامانج لە نزیک جەدە.

لە وێنەکەدا دوو کون دەردەکەوێت لە شێوەی چوارگۆشەدا لە تەنیشتەکانی کەشتیەکەدا

لەو وێنەیەی کە دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویان کردۆتەوە دەردەکەوێت کەشتییەکە هیچ ئاماژەیەکی زەرەرو زیانی لێنەکەوتۆتەوە.

ڕۆژی هەینی نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە نزیک مینا لەجەدەی پایتەختی سعودییە تەقییەوە کە بووە هۆی بەهەدەردانی نەوتی ئەو وڵاتە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، پۆلیسی نەوت و وزەی نیشتمانی ئێرانیش کاتی روداوەکە ڕایگەیاند، کە دوو موشەک نەوتهەڵگرەکەی کردۆتە ئامانج و بۆتە هۆی تەقینەوە وبە دڵنیایشەوە گواستنەوەی نەوتی لەڕێگەی کەشەتییەکەوە ڕاگرت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیرانیش ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکردنە سەر ئەو نەوتهەڵگرە لە رۆژهەڵاتی دەریای سورەوە و نزیک لە هێڵی گواستنەوەی نەوتهەڵگرەکەوە بووە، حەسەن ڕۆحانیش سەرۆک کۆماری ئێرانیش ڕۆژی یەک شەمە وتی، ئێران بەڵگەی ئەنجامدانی هێرشەکەی دەستکەوتووە، وتیشی کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامیان دەبێت هەتا دەگەنە ئەنجامی کۆتایی و ئاشکرا کردنی ئەنجامدەرانی سەرەکی ئەو هێرشە.

عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودییەش رەتی کردەوە کە سعوودییە لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشەوە بوو بێت.