سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ سەبارەت بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرا

فۆتۆ: 
2019-10-14

27054 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، تایبەت بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێل سەرجەم کۆمپانیاکانی کوالێتی کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، بەڵێننامە لە کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت و هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بکات، بە بڕی ١٠ ملیۆن دینار سزادەدرێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، سەرجەم کۆمپانیاکانی کوالێتی کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان بەیەکەوە دەبەسترێنەوە و نرخی پشکنین وەك ئەو نرخانە دەبێت كە پێشتر وەزارەتی دارایی دەستنیشانی كردوون.

 هاوکات، لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو، پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێك هاوردەكراو بێت بڕوانامەی (COC) لەگەڵ بێت و مۆڵەت دەدرێت بە كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل كە لە دەروازەی سنوورییەكان كار دەكەن، تا ١ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ ئەم بڕگەیە جێبەجێ دەكرێت.