سەردێڕ:

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.
فۆتۆ: 
2019-10-14

10832 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئەمرۆ دووشەممە لە وڵاتی لەکسەمبۆرگ کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری سەپاندنی سزا و ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا لەبەرامبەرهێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

پێش کۆبوونەوەکە، ژان ئیڤ لۆ دریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداریدا لەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان "قەیرانێکی مرۆیی کارەساتبار"ی لێدەکەوێتەوە، راشیگەیاند فەڕەنسا پێشبینی چەند داواکاریەک دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکە و پێویستە هەڵوێستێکی توند لەبارەی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا نیشان بدرێت.

لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا، هەر ٢٨ ئەندامەکەی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن کە چیتر فرۆشتنی چەک بە تورکیا رابگرن
.

ئەمەش لەکاتێکدایە،  یەکێتی ئەوروپا هەفتەی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە تورکیا کرد هێرشە تاکلایەنەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت. وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سوید، فینلەندا و هۆڵەنداش سەرباری ئیدانەکردنی هێرشەکەی تورکیا، هەناردەکردنی چەکیان بۆ تورکیا ڕاگرت. هەینی ڕابردووش پەرلەمانی سوید بڕیاریدا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی ئەوروپادا فشاربکات بۆسەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا.