سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا: لەگەڵ سوریا و ڕوسیا ڕێککەوتوین بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی عەفرین

عەفرین دوای ٦٠ ڕۆژ بەرگریکردن بوو کۆنترۆڵکرا
فۆتۆ: 
2019-10-14

6458 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ هەریەک لە ڕوسیا و سوریا ڕێککەوتون بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری عەفرین.

هاوکات ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکرات-تەڤدەم ڕایگەیاند، رێکەوتنی هەسەدە و سوپای سوریا بە نێوەندگيریی ڕوسيا، تەنها سەربازییە و پەیوەندی نییە بە چارەنووسی دەسەڵاتی خۆجێی و بەڕێوەبردنی شار و شارۆچکەکان لە رۆژئاوا".

کانتۆنى عەفرین دوای ٦٠ رۆژ بەرگریی لەلایەن شەڕڤانانەوە، دواجار رۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە نزیکەکانییەوە کۆنترۆڵکرا.