سەردێڕ:

ئاژانسی هاوار: لە شەڕەکانی دوێنێ شەوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ سەرباز و چەکداری سەر بە تورکیا کوژراون

فۆتۆ: 
2019-10-14

12736 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هاوار بڵاوی کردەوە، کە لە شەوی ڕابردوەوە شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان لەلایەک و سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لەلایەکی دیکەوە، ڕوودەدات و شەڕڤانان هێرشەکانیان تێکشکاندووە.

هەر بەپێی ئاژانسی هاوار، لە شەڕەکانی دوێنێ شەوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ سەرباز و چەکداری سەر بە تورکیا کوژراون

ئاماژە بەوەش کراوە، کە سەربازانی سوپای تورکیا و چەکدارەکان ویستیویان لە باکور و ڕۆژهەڵاتەوە بچنە سەرێکانییەوە، بەڵام شەڕڤانان هێرشەکانیان شکاندوە و شەڕ بەردەوامە.

باس لەوەش کراوە، هەر لە شەڕەکەدا دوو تانکی سەربازیی و بلدۆزەرێک و دوو بارهەڵگری سەربازیی تەقێندراونەتەوە.

هەروەک ئاژانسی هاوار بڵاوی کردوەتەوە، فڕۆکەکان و تۆپهاوێژەکانی تورکیا بەردەوام و هەڕەمەکی سەرێکانی بۆردوومان دەکەن