سەردێڕ:

ئەردۆغان: کاری لە پێشینەمان گرتنی منبج و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانە بۆی

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا.
فۆتۆ: 
2019-10-14

18520 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆ کۆماری تورکیا، لە کۆنفرانسێکدا ئەمرۆ ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ رایگەیاند، ئامانجی ئەوان کۆنترۆڵکردنی منبج-ەو گەڕاندنەوەی ئاوارەکانە بۆی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی ئەوان دەیکەین خەباتە و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کوردەکان نییە.

سەبارەت بە هەلوێستی وڵاتانی ناتۆ باسی لەوە کرد، "هەندێکیان هەڵوێستی جیاواز نیشاندەدەن و باس لەوە دەکەن کە چۆن هاوکاری ئێمە بکەن؟ ئێمە لەم بارەیەوە لە سەرخۆ دەبین".

سەرۆکەکەی تورکیا ئەوەشی وت، "پێویستە وڵاتانی ناتۆ بەپێی پەیرەوی هاوپەیمانێتییەکە رووبەرووی تیرۆر ببنەوە".

ئەردۆغان لەسەر ڕێککەوتنەکەی دوێنێی هەسەدە و رووسیا وتی، "پوتین کارێکی ئیجابی کردووە بە هێنانی سوپای سوریا بۆ سنوورەکان".

ئەمەش یەکەمین لێدوانی ئەردۆغانە لەدوای ڕێککەوتنی هەسەدە و رووسیا بە هێنانی سوپای سوریا بۆ سنورەکانی تورکیا-سوریا.