سەردێڕ:

ڕوانگەی سووری: فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی سەربازیی سوپای سوریایان لە ڕۆژئاوای ڕەقە کردووەتە ئامانج

فۆتۆ: 
2019-10-13

53899 جار خوێندراوەتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی سەربازیی سوپای سوریایان لە ڕۆژئاوای ڕەقە کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشداوە، "کاروانە سەربازییەکەی سوریا بەرەو شاری تەبقە بەڕێگاوە بوون کە فرۆکەکانی هاوپەیمانان کردونیانەتە ئامانج".

هاوکات، هاوپەیمانان فەرماندەکانی هەسەدەیان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە دەیانەوێت لە بنکە سەربازییەکەیان لە نزیک منبج بکشێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئەمرۆ هەسەدە و ڕووسیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە سوپای سووریا بەدرێژایی سنوری تورکیا-سووریا بڵاوببنەوە و جێگیر ببن، ئەو کاروانەی سوپای سوریاش، هەر لە چوارچێوەی ئەو جموجوڵەی ئەمرۆدا بووە بەرەو باکوری سوریا.