سەردێڕ:

یاسین ئۆکتای: ئەگەر سوپای سوریا بیەوێت ڕووبەڕوو ببێتەوە ئەوا پێکدادان ڕوودەدات

یاسین ئۆکتای ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا
فۆتۆ: 
2019-10-13

5973 جار خوێندراوەتەوە

یاسین ئۆکتای ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای سوریا ھەوڵی بەرەنگاری هێزەکانمان بدات، لەوانەیە بەریەککەوتن ڕووبدات لە نێوان ئەو دوو ھێزەدا.

یاسین ئۆکتای ڕاوێژکاری ئەردۆغان، بە سایتی فەرمی "سپۆتنیگ"ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، ئەگەر سوپای سوریا بیانەوێت بەرەنگاری سوپای تورکیا ببنەوە، وەک ئەوەی لە ڕۆژئاوای سوریا کردیان، دوور نییە بەریەککەوتن لە نێوانیاندا ڕووبدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا دوای جێهێشتنینی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە، لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە، ھێرشەکانی بۆ ئەو ناوچانە دەستپێکردووە.

بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە، دەیان شەھید و بریندار هەیە، لەگەڵ ئاوارە بوونی دەیان ھەزاری دیکە.