سەردێڕ:

برێت مەکگۆرک: مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا هەیە لە باکوری سوریا

برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بوو لە هاوپەیمانی دژ بە داعش.
فۆتۆ: 
2019-10-13

30781 جار خوێندراوەتەوە

برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی شەڕی دژ بە داعش ڕایگەیاند، بەهۆی بێپلانی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، مەترسی تەوقدانیان لەسەرە.

مەکگۆرک وتوشییەتی، "کشانەوەی هێزەکان بەبێ بیرکردنەوە و بێپلان، و تەنها بە تەلەفۆنێک، مەترسی لەسەر ئاساییشی نیشتیمانی ئەمریکا درووست دەکات و لە ئێستادا تەنها هیوا دەخوازم سەربازەکانمان بە سەلامەت لەو ناوچانە دەربچن".

هەر ئەم ئێوارەیەش، بینجامین هۆڵ، ڕۆژنامە نووسی فۆکس نیوز لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، "بەرپرسێکی ئەمریکی پێی وتم کە بارودۆخەکە لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا بە خێرایی بەرەو مەترسی گەورە دەڕوات و ئەگەری تەوقدانی هێزەکانی ئەمریکا، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە هەیە".


ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمرۆ هەسەدە و ڕووسیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە هێزەکانی حکومەتی سوریا لە کۆبانێ و منبج جێگیر ببن. بەمەش ئەو هەزار سەربازە ئەمریکییەی لە باکوری سوریا ماونەتەوە دەکەونە ناو سێگۆشەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).