سەردێڕ:

مێرکڵ: پێویستە سنوورێک بۆ ھێرشەکانی تورکیا دابنرێت

فۆتۆ: 
2019-10-13

3573 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لەکۆنفڕانسێکی هەواڵیدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی رایگەیاند، پێویستە سنوور بۆ ھێرشەکانی تورکیا دابندرێت.

ئەنجێلا مێرکڵ دەشڵێت، لەگەڵ ئەردۆغان قسەم کرد و داوام لێکردووە سنوورێک بۆ ھێرشەکەی بۆ سەر سوریا دابنێت.

هەر لەو کۆنفڕانسەدا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا لە سوریا، ھەڕەشە و ھۆکاری دۆخێکی مرۆیی بەرگەنەگرن.

وتیشی، هێرشەکانی تورکیا یارمەتیی گەڕانەوەی داعش دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە سوپای تورکیا هێرشەکانی دەستپێکردووە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستاش دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، بە دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.