سەردێڕ:

میدیای فەرمیی سوریا: سوپای سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکانی تورکیا بەرەو باکوور بەڕێکەوتوون

فۆتۆ: 
2019-10-13

26660 جار خوێندراوەتەوە

میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، سوپای سوریا بەرەو باکوری سوریا بەڕێکەوتووە و وابریارە لە کۆبانێ و منبج جێگیر ببن.

هاوکات هاتووە، سوپا سورییەکە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی سوپای تورکیا دێن و کەمێکی تر دەگەنە منبج.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەسەدە پێشتر بە ئەمریکای ڕاگەیاندبوو کە یان ناوچەی دژەفڕینیان دەوێت یاخود پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا و حکومەتی سورییادا دەبەستنەوە.

ئەمریکاش تا ئێستا گوێی بە داواکارییەکەیان نەداوە و لە ئەنجامدا، بەپێی ئەم سەرچاوە هەواڵییە بەزویی، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریاش دەگەنە باکور و لە دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا دەجەنگن.