سەردێڕ:

سێشەممە پەرلەمان لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-13

1963 جار خوێندراوەتەوە

دوای پێنج ڕۆژ لە ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ گفتووگۆکردن لەسەر ئەو دۆخە کۆببێتەوە.

ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا، داوا لە ئەندامان دەکات، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ١١ ئامادە بن.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوە کردوە، دانیشتنەکە بۆ خستنەڕووی دید و ڕوانگەی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانە، لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان.

ماوەی پێنج ڕۆژە سوپای تورکیا، ھێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردوە و بەھۆی ھێرشەکانیشەوە، دەیان شەڕڤان و ھاوڵاتی شەھید و بریندار بوون، ھەزاران ھاوڵاتیش ئاوارە بوون.