سەردێڕ:

ژمارەی ئەو کەسانەى بەهۆى زریانەکەى ژاپۆنەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ ١٨ کەس بەرزبوەوە

فۆتۆ: 
2019-10-13

1124 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى ژاپۆن ڕایانگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی زریانەكەوە لە ژاپۆن گیانیان لەدەستدا بۆ ١٨کەس بەرزبوەوە و, زیاتر لە ١٠٠ كەسیش بریندار بوون و بە دەیانی دیكەش بێ سەروشوێن بوون.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی كیودو ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ئەو زریانەی كە ڕۆژی شەممە ژاپۆنی گرتەوە تەنها ١٦ كەس بێ سەروشوێن بوون.

زریانەکە ناوی (هاگیبیس)ەو  بایەکى بەهێز و بارانى لەگەڵدایە و ئێوارەی شەممە ١٢ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ دورگەی هۆنشۆ و نیوە دورگەی ئیزۆی لە  ڕۆژئاوای تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆنى گرتەوە و، بە هۆیەوە كارەبای نزیكەی نیو ملیۆن  شوێنى نیشتەجێبوون لە ژاپۆن پچڕاوە وتۆڕی ئاوی خواردنەوەی ١٤ هەزار ماڵیش كێشەی بۆ دروست بوو.

هاوکات هەموو گەشتە ئاسمانیەكانی ئەو وڵاتەش هەڵوەشێنرانەوە و هاتوچۆی میترۆكانیش راگیراون. نزیکەى ١٩ هەزار سەربازى وڵاتەکەش وەک تیمى فریاکەوتن خراونەتە ئامادەباشییەوە.

خێرایی با  لەو زریانەدا ٤١ مەتر بوو لە چركەیەكدا، كە دەتوانێت ستونی كارەبا و درەخت هەڵبكەنێت و بارهەڵگرەكان هەڵبگەڕێنێتەوە.

ساڵانە وڵاتی ژاپۆن بە هۆی هەڵكەوتە جوگرافیەكەیەوە نزیكەی بیست زریانی بەهێزو مامناوند ڕووی تێدەكات, میدیاکانى ژاپۆن دەڵین لەماوەى ٦٠ ساڵى رابردوودا ئەو وڵاتە زریانى بەهێزى لەو جۆرەى بەخۆوە نەبینیوە.