سەردێڕ:

سبەینێ موچەی وەزارەتی ته‌ندروستی دابەش دەکرێت

موچەى مانگى تەمووز
فۆتۆ: 
2019-10-13

22826 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى بە دیجیتاڵ میدیایى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سبەینێ دووشەممە ١٤ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی ته‌ندروستی دابەش دەکرێت.

تا ئێستا هەشت موچە بەبێ پاشەکەوت دابەشکراوە، بەڵام نازانرێت چۆنێتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و، موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

ماوەى چەند ساڵێکە بەهۆى کێشەى نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند گرفت بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران لە هەرێم دروستبووەو بەوهۆیەشەوە حکومەت تواناى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى نییە و بۆیە زۆرجار دابەشکردنى موچە دوادەکەوێت.