سەردێڕ:

تورکيا پێشنيازەکەی ئەمريکاى بۆ نێوەندگيری ئەنقەرە و هەسەدە ڕەتکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-13

6847 جار خوێندراوەتەوە

وەزيری دەرەوەی تورکيا ڕايگەياند، پێشنيازەکەی ئەمريکا ڕەتدەکەنەوە بۆ نێوەندگيری ئەنقەرە و هێزەکانی سوريای ديموکرات(هەسەدە).

مەولود چاوش ئۆغلۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی ڕایگەياندووە، کە هيچ وڵاتێک هێزی ئەوەی نيە ئابوری تورکيا تێک بشکێنێت و داوا لە ئەمريکا دەکات چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بکات بەپێی پەيمانەکەی نەک بە هەڕەشە و سزا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکردووە، باشترين چارەسەر ئەوەيە ئەمريکا هێزە کوردييەکان لە ناوچەکە دەر بکات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوای و ئه‌و ره‌خنانه‌ی به‌هۆی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باكووری سووریا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كران لە تويتێکدا رایگەیاندبوو، بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی باكووری سووریا ته‌نیا ٣ بژارده‌هه‌یه‌، ئه‌وانیش ناردنی هێزێكی زۆری سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچانه‌، سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر توركیادا و هه‌روه‌ها نێوه‌ندگیریكردن له‌ نێوان کورد و ئه‌نقه‌ره.