سەردێڕ:

دوایین لێدوانى ترەمپ لە بارەى رۆژئاواى کورستان

پاراستنى سنورەکانى خۆمان لە پێشترە
فۆتۆ: 
2019-10-13

11416 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، پاراستنی سنورەكانی سوریا و توركیا ئەركی ئەوان نیە.

لە لێدوانیكیدا بۆ ئاژانسی فۆكس نیوز ترەمپ جەختی لەوەكردەوە، واشنتۆن پشتیوانی هیچ لایەنیك دژی لایەنیكی دیكە ناكات و هەوڵی بێلایەنی دەدات لەم شەڕەدا، وتیشی، "ئیمە دەمانەوێت گرنگی بە ئابوری ولاتەكەی خۆمان بدەین نەك ململانیكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست".

وتیشى،" پاراستنى سنورەکانى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە پێشترە لە پاراستنى سنورەکانى تورکیا و سوریا".

ترەمپ لە وەڵامی ئەو ڕەخنەیەی لێی دەگرن لە بارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ووتی، "میدیاكان هەرگیز لێمان ڕازی نین، ئەگەر پشتیوانی كوردەكانیشمان بكردایە، ئەو كات پێیان دەگوتین شەرەكە گەرمتر دەكەن".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان توركیا و هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، زۆرترین قسەی كردووە لەو بارەیەوە و، بە ڕای چاودیران هەندێك لە بڕیارو لێدوانەكانیشی دژ بە یەكن.