سەردێڕ:

سعودیە هاتنی هێزی زیاتری ئەمریکای بۆ وڵاتەکەی قبوڵ کرد

لای ڕاست شا سەلمانی باوک، و لای چەپ شازادە موحەمەدی کوڕی.
فۆتۆ: 
2019-10-12

3646 جار خوێندراوەتەوە

شا سەلمان پادشای سعودییە و موحەمەد سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە، ڕەزامەندییان نیشاندا بە هاتنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ سعودیە.

دوای ئەوەی مانگی رابردوو هێرش کرایە سەر کۆمپانیای نەوتی شانشینی سعودیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا سێ هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، سعودیە ڕازیبووە تێچووی ئەو هێزە بدات کە ڕەوانەی سعودییەی دەکەن، هێزەکەش پێکدێن لە هێزی ئاسمانی و زەمینی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا بڕیاریدا هێزەکانی خۆی لە باکوری سوریا بکشێنێتەوە و ئەوەش، بووە هۆی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان. چاودێران ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا بووەتە جێی سەرنجیان و والێکیدەدەنەوە کە ئیدارەکەی ترەمپ ئامادە نین لە شتێکدا هێزی خۆیان بەکار بهێنن کە سودی ئابووری بۆ وڵاتەکەی تێدا نەبێت.