سەردێڕ:

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی کوردانی سویسرا ئاستەنگی هاتوچۆی لە سەنتەری شاری زویرخ دروستکرد

دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆی زویرخ، سویسرا.
فۆتۆ: 
2019-10-12

6308 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی تاگەس ئانتسایگەی سویسری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ کوردانی زویرخ، خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان کردووە، بە جۆرێک کە ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ ناوەندی شارەکە دروستکردووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆپیشاندەران داوای دەستبەجێ چوونەدەرەوەی هێزەکانی تورکیایان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "کوردەکانی ئەمڕۆ هەستیان بە خیانەت دەکرد لەلایەن ئەمریکاوە."

لە چەندین وڵاتی جیاوازی دونیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە سەربازییەکەی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ٩ی ئەم مانگەوە، هێزە سەربازییەکانی تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، بەپێی ئامارێکی هەسەدە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس شەهید و بریندار بوون.