سەردێڕ:

فەرەنسا ناردنی چەکی بۆ تورکیا هەڵپەسارد

فۆتۆ: 
2019-10-12

3375 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەریەک لە نەرویج و ئەڵمانیا، وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ناردنی چەکی بۆ تورکیا هەڵپەسارد.

لە بەیاننامەیەکدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ھێرشەکانی تورکیا لە باکووری سوریا "ھەڕەشەیە" بۆسەر ئاسایشی ئەوروپا.

بڕیاری ڕاگرتنی چەک لەلایەن فەرەنساوە، بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوەیە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

فەرەنسا کە ئەندامی ناتۆیە هاوشێوەی نەرویج و ئەڵمانیا، بڕیاریداوە چەک نەنێرێت بۆ ئەنقەرە.

ئەم بڕیارەی فەرەنسا لە کاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە فڕۆکەکانی تورکیا تۆپبارانی ناوچەکانی سەرسنوری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، کە بەهۆیەوە سەدان شەهید و بریندار هەیە، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.