سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: کار بۆ پاراستنی کوردەکان لە سوریا دەکەین

مایک پۆمپیۆ، حەفتایەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
فۆتۆ: 
2019-10-12

12953 جار خوێندراوەتەوە

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ھاوبەشەکانماندا لە ھەوڵداین بۆ پاراستنی کوردەکان لە سوریا.

ھاوکات وتوشییەتی، "ھەماھەنگیمان لەگەڵ چەندین حکومەت ھەیە بۆ ئەم بابەتە، و قسەشم لەگەڵ زۆرێک لە ھاوتا ئەوروپییەکانم کردووە، ھەروەکو لە کۆشکی سپی ڕامانگەیاندووە، لە ھەوڵداین بۆ پاراستنی کوردەکان".

ئەمەش دوای ئەوە ھات کە دوێنێ وەزیری بەرگری ئەمریکا، مارک ئێسپەر، ھۆشداریدایە تورکیا بۆ وەستاندنی هێرشە سەربازییەکەی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

ماوەی چوار ڕۆژە سوپای تورکیا هێرشی سەربازی دەستپێکردووە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠٠ کەس شەهید و بریندار بوون.