سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی میسر: تورکیا بەرپرسە لە پشتیوانیکردن و لەخۆگرتنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان

سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر
فۆتۆ: 
2019-10-12

1226 جار خوێندراوەتەوە

لەمیانی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، تورکیا بەرپرسە لە پشتیوانیکردن و لەخۆگرتنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە.

سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر ئەوەشی خستەڕوو، مافی شەرعی کوردەکانە بەرگری لە خۆیان بکەن لە دژی ھێرشەکانی سوپای تورکیا، ئەوەش بە پشتبەستن بە مادەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا دەرگای گەڕانەوەی داعشی کردووەتەوە و پشتیوانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات، بۆ ئەوەش مافی سوریەکانە ڕووبەڕووی داگیرکارییەکانی تورکیا ببنەوە.

وەزیری دەرەوەی میسر وتیشی، "مێژوو سزای ئەو کەسانە دەدات، کە پشتیوانی داگیرکارییەکانی تورکیا دەکەن و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕووبەڕووی دوژمنکاریی و داگیرکارییەکانی تورکیا ببێتەوە".

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشی سوپای تورکیا، کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی نزیکەی ٢٠٠ کەس.