سەردێڕ:

ئەڵمانیا ناردنی چەکى بۆ تورکیا هەڵپەسارد

فۆتۆ: 
2019-10-12

2154 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەھۆی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا ناردنی چەکمان بۆ تورکیا ھەڵپەساردووە.

هاوشێوەی وڵاتی نەرویج، ئەڵمانیاش کە ئەندامی ناتۆیە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی چەک بۆ تورکیا و، چیتر چەک بۆ ئەو وڵاتە هەناردە ناکات.

ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا بەبەردەوامی هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و تۆپبارانی ناوچە کوردییەکان لەسەر سنووری ولاتەکەی دەکات.

تائێستاش چەندین وڵاتی ڕۆژئاوا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای تورکیا دەکەن بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەنقەرە ئامادە نیە هێرشەکان رابگرێت.