سەردێڕ:

نەتەوە یەكگرتووەكان توشی قەیرانی دارایی بووە

فۆتۆ: 
2019-10-12

4164 جار خوێندراوەتەوە

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، چەند ڕێوشوێنێكی گرتۆتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆكی ڕێكخراوەكەی گرتووە، بە جۆرێك ئامێرەكانی گەرمكەرەوە و بەرزكەرەوە كارەباییەكانی ناو باڵەخانەی ڕێكخراوەكە، لە كاركەوتوون و ئەو چێشتخانەیەی كە دیپلۆماتكارەكانی وڵاتان نانی لێدەخۆن لە كاتژمێر ٥ی ئێوارەوە دادەخرێت.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیندیپێندینتی بەریتانی، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، ڕووبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بونەتەوە و چەندڕێوشوێنیكیان لەو بارەیەوە گرتۆتەبەر. كاترین بولارد بەرپرسی كارگێڕی ڕێخراوەكە دەڵێت، لە ئیستادا كاری لە پێشینەمان دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرەكانمانە كە نزیكەی 37 هەزار مووچەخۆرن.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەنامەیەكدا كە ئاڕاستەی فەرمانبەرانی ڕێكخراوەكەی كردووە داوایان لێدەكات، گەشتەكان و ئاهەنگەكانیان كەمبكەنەوە و پارەی كەمتر لە ڕاپۆرت و وەرگێڕان و تێچووە ڕۆتینیەكان خەرج بكەن، هەروەك پێشی ڕاگەیاندوون كە دامەزراندن لە ڕێكخراوەكە ڕابگرن.

ڕیكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕێكخراوێكی جیهانیە و لە  24 ی تشرینی یەكەمی 1945  لە شاری سانفرانسیسكۆی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا دامەزراوە و ئێستا بنکەی سەرەکی لە نیویۆرکە کە 193 وڵات تێیدا ئەندامن. بودجەی ڕیكخراوەكە لە لایەن وڵاتانی ئەندام تێیدا دابین دەكریت.