سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی داڕوخانی پردێک بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلدا

فۆتۆ: 
2019-10-12

14643 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ڕێگەیەکی خێرا لە چین پردێک بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلکدا داڕوخا، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تر بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی شینخوا، ئێوارەی پێنج شەممە لەسەر ڕێگەیەکی خێرا لە ناوچەی وشی سەربە هەرێمی جیانگسۆ لە چین پردێک بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا ڕووخا، کە ئۆتۆمبێلەکان لەژێر پردەکەدا دەڕۆشتن، بەهۆیەوەی سێ شۆفێر گیانیان لەدەستدا.

هەروەک ئاژانسی ڕووەیتەرز ئاماژەی پێکردووە، لەو کاتەدا سێ ئۆتۆمبێل و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر بەسەر پردەکەدا دەڕۆشتن کەوتنە خوارەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەرپرسانی وشی کە لە ماڵپەڕی ویبۆ بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی گواستنەوەی چین دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، دەرکەوتووە بەهۆی قورسی ئۆتۆمبێلە بەرهەڵگرەکان پردەکە بەرگەی نەگرتووە و ڕووخاوە.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، لەساتی داڕوخانی پردەکەدا، پێنج ئۆتۆمبێل بەسەر پردەکەدا تێپەڕیون، لە نێویاندا سێ ئۆتۆمبێل و دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگربووە.Twitter Ads info and privacy