سەردێڕ:

یەکەم کەس کە گەشتى بە نێو بۆشایى ئاسماندا کرد کۆچى دوایى کرد

فۆتۆ: 
2019-10-12

4006 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم کەس کە گەشتى بە نێو بۆشایى ئاسماندا کرد لە تەمەنى ٨٥ ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

سەرەڕاى ئەوەى مرۆڤایەتى لە دوای جەنگى جیهانى دووەمەوە بە قۆناغێکى سەختدا تێپەڕى، بەڵام بەرەو پێشچوونى بەرچاویشى بەدەستهینا، بە تایبەت لە بوارى گەردوونناسیدا.

وەکالەتى  گەردوونى روسیا ’’ روسکوزموس’’ ڕایگەیاند، ڕۆژى هەینى ١١ى تشرینى یەکەمى   ٢٠١٩ ئەلێکسى لیۆنۆڤ پێشەواى ئەفسانەى گەردووناسى و ئەو کەسەى بۆ یەکەمجار لە مێژوى مرۆقایەتیدا گەشتى بەنێوبۆشایى ئاسمانداکرد، لە تەمەنى ٨٥ ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

فلادیمێر پۆتین ى سەرۆکى ڕوسیاش پرسەو سەرخۆشى لە کەس وکارى لیونۆف کرد. هەروەها بە هۆى کوچى دوایى لیونۆفیشەوە دەستەى فڕۆکەوانی و گەردوونناسى ئەمریکا ’’ناسا’’ ڕوماڵکردنى ڕاستەوخۆى گەشتى دووان لە ئەندامانى دەستەکەى لە بۆشای ئاسماندا ڕاگرت و هەواڵى کوچکردنى لیۆنۆفى بڵاوکردەوە.

ئەو زانا ڕوسیە, کە یەکەم مرۆڤ بوو گەشتى بۆشایى ئاسمانى کرد دوایى ساڵانێک لە گەشتەکەى دەڵێت’’ چوومە ناو ئەو بۆشاییەوە و نەکەوتمە ناوى وسەرم سوڕمابوو لە ئەستێرەکان لە تەنیشتمەوە و لە خوارەو لەسەرەوم ولەو بێدەنگیە بێ وێنەیەدا گوێم لە هەناسەکانى خۆم و لە تڕپەى دڵیشم بوو.

پێش ٥٤ساڵ و بە دیاریکراوى لە ١٨ى مارسى ١٩٦٥، لیونۆف گەشتێکى بەناو بۆشایى ئاسماندا کرد و بو بە یەکەم کەس کە توانى ئەو گەشتە بکات. بەوەش لیونۆف بو بە سومبولێک بۆ روسیا و پیشاندانى تواناکانى روسیا لە بوارى گەشتکردن بە نێو بۆشایى ئاسماندا، نازناوى پاڵەوانى یەکێتى سۆڤێتى ئەو کاتەى پێبەخشرا.