سەردێڕ:

کۆبانێ..تورکیا بنکەیەکى سەربازى هاوپەیمانانى تۆبباران کردووە

فۆتۆ: 
2019-10-11

8114 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵى سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، بنکەیەکى سەربازى هاوپەیمانان لە نزیک کۆبانێ لە باکورى سوریا لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراوە.

کەناڵى سی ئێن ئێن لە سەرچاوەیەکى ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، بەهۆى تۆپبارانى بنکەیەکى سەربازى هاوپەیمانان لە نزیک کۆبانێ لە باکورى سوریا چەند سەربازێک برینداربوون.

میدیاکانى جیهان باس لەوەدەکەن، بریندارەکان لە رێگەى هیلیکۆپتەرەوە گوازراونەتەوە بە مەبەستى چارەسەرکردن.

لە نزیک کۆبانێ بنکەیەکى سەربازى هاوپەیمانان هەیە کە ١٠٠ سەربازى ئەمریکى و٥٠ سەربازى فەرەنسى لێیە و ئەمرۆش فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات نیگەرانى دەربڕى لە ئەگەرى کشانەوەى ئەو هێنانە لە کۆبانێ.