سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەکانى ڕۆژئاوای کوردستانى گەیشتە ١٠٠ هەزار کەس

فۆتۆ: 
2019-10-11

2157 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سوپاى تورکیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکورى سوریا نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون.

راشیگەیاند، هێرشەکە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکان هەبووە و بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و تۆپبارانەکانەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە سەرێکانی و گرێ سپی ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بۆردومانەکەوە پڕۆژەی ئاوی حەسەکە کە ئاوی بۆ نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس دابین دەکرد لەلایەن تورکیاوە وێرانکراوە.

ماوەی سێ ڕۆژە تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە وچەندین وڵاتی هەرێمی و نێودەوڵەتی دژایەتی خۆیان دەربڕیوە دژى ئەوهەنگاوەى تورکیا.