سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٩ پێ بەخشرا

فۆتۆ: 
2019-10-11

527 جار خوێندراوەتەوە

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٩ درایە ئابی ئەحمەد سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا، کە ھۆکاربووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە لەگەڵ وڵاتی ئیریتریا بۆ کۆتایی ھێنان بە ناکۆکی نێوانیان.

بەریت ڕەیس ئەندەرسن سەرۆکی لیژنەی ئینستیتوتی نۆبڵی نەرویجی لەکاتی ڕاگەیاندنی خەڵاتەکەدا ڕایگەیاند ئابی ئەحمەد ھەماھەنگی نێودەوڵەتی کردووە لەپێناو ئاشتیدا و ھیوایخواست، ڕێکەوتنی نێوان دوو وڵاتەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی دانیشتوانی ھەردوو وڵاتی ئەسیوپیا و ئیریتریا ھەبێت.

ئەندەرسن وەڵامی ئەو ڕەخنەگرانەی دایەوە کە پێیان وایە خەڵاتەکە زوو دراوەتە ئەحمەد ئابی لەبەرامبەر کارێکی کەمدا کە کردوویەتی و، ڕایگەیاند "ئەحمەد ئابی ھەوڵی بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی داوە و ھاوسۆزی نیشانداوە و کاری بۆ ئاوەدانی کردووە".

وتیشی "زۆر گرفت بە بێ چارەسەر ماونەتەوە بەڵام لیژنەکەیان بڕوای وایە کە ئەحمەد ئابی شایەنی ئەوەیە دان بە ھەوڵەکانیدا بنرێت و ھانبدرێت، خەڵاتی نۆبڵیش دەسەڵاتەکانی ئابی وەک سەرۆک وەزیران بەھێزتردەکات".

ئەندەرسن وتیشی، "ڕۆما لە یەک ڕۆژدا دروست نەکراوە" و ئاشتی و دیموکراسیەت وا بە خێرایی نایەتە ئاراوە.

دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند "وەکو نەتەوەیەک شانازی بەو خەڵاتەوە دەکەین".

ھەر لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات، ئابی ڕۆڵی ژنی لە سیاسەت پێشخست و، نزیکەی نیوەی پۆستی وەزارەتەکانی وڵاتەکەی بە ژنەکەی بەخشی و بۆیەکەم جار لە مێژووی وڵاتەکەدا پۆستی وەزیری بەرگری بەخشرایە ژنێک.

ئابی ئەحمەد لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا بەڕێوەدەبات، و لەو ماوە کورتەشدا توانیویەتی کۆتایی بە جەنگێکی ٢٠ ساڵەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیریتریا بھێنێت.