سەردێڕ:

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ترەمپ دەسەڵاتی سزادانی تورکیای پێداوین

فۆتۆ: 
2019-10-11

13725 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی سزادانی تورکیای پێداون و ئەگەر ناچار بوون دەتوانن ئابوریی تورکیا ئیفلیج بکەن.

لیرەى تورکى سەرلە نوێ رووى لە دابەزین کرد ئەوەش لە دواى هەرەشەکانى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا لە ئەگەرى سزادانى ئەنقەرە.

لەگەڵ دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى تورکیا بۆ سەر باکورى خۆرهەڵاتى سوریا لە ٩ى ئۆکتۆبەر بەهاى لیرەى تورکى دابەزینى بەخۆوە بینى بە ڕێژەى لەسەدا ١٧.

دراوى تورکیا لە ئابى رابردوودا گەورەترین دابەزینى بەخۆوە بینى دواى بڵاوبوونەوەى ترس لە نێوان تورکیا و ئەمریکا بە ئاڕاستەى قەیرانێکى دبلۆماسییدا دەڕۆیشتن  بەهۆى پلانى تورکیا لە سوریا.