سەردێڕ:

سوید فشار دەکاتە سەر یەکێتی ئەوروپا تا سزای پەیوەست بە چەک بەسەر تورکیادا بسەپێنن

فۆتۆ: 
2019-10-11

1851 جار خوێندراوەتەوە

ڕادیۆی فەرمی حکومەتی سوید ڕایگەیاند،  لەکاردانەوەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، پەرلەمانی سوید ئەمڕۆ ھەینی بڕیاریداوە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا، داوا بکات سزا بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت.

هەروەها ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی سوید لە تویتێکدا ئیدانەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیای لە باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا کرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ھێرشەکانی تورکیا پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، زیانی مرۆیی زیاتری لێدەکەوێتەوە بەتایبەت بۆ کورد".

ناوبراو داوایکرد ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەجێ جەخت لەو مەترسییانە بکاتەوە.

تا ئێستا چەندین وڵاتی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دژایەتی خۆیان بۆ هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە.