سەردێڕ:

وتارخوێنێکی تاران: ھێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا شکاندنی شکۆی وڵاتێکی سەربەخۆیە

فۆتۆ: 
2019-10-11

2080 جار خوێندراوەتەوە

لە وتاری نوێژی ھەینی ئەمڕۆدا, ئەحمەد خاتەمی ووتارخوێنی تاران، ھێرشەکانی تورکیای بە شکاندنی شکۆ و سوکایەتی کردن بە سەروەری سوریا ناوبرد.

خاتەمی داوای لە تورکیاش کرد، بەوێنەی سعودیە نەکەوێتە داوی پلانەکانی ئەمریکاوە.

وتارخوێنی نوێژی ھەینی تاران وتیشی ئەو لەشکرکێشییەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سوریا دەستیپێکردووە، کارێکی دوژمنکارییە بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆی وەک سوریا، ڕاشیگەیاند ھەڵوێستی تاران لەو بارەیەوە ڕوونە و داوای دەستبەجێ راگرتنی ئەو ھێرشانە دەکات.

ھەروەھا ئەحمەد خاتەمی داواشی لە تورکیا کرد ھیزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە و نەکەونە نێو پلانەکانی ئەمریکاوە ھەروەک چۆن سعودیە لە یەمەن تێوەگلاوە بە کوشتنی خەڵکی سڤیلی ئەو وڵاتە.