سەردێڕ:

وەزارەتى بەرگرى تورکیا: سەربازێکمان کوژراوە

فۆتۆ: 
2019-10-11

7567 جار خوێندراوەتەوە

تورکیا بەفەرمی کوژرانى یەکەم سەربازى سوپاکەى لە هێرشەکانى سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانى یەکەم سەربازى وڵاتەکەى و برینداربوونى ٣ سەربازى دیکەى ڕاگەیاند.

ئەم بەیاننامەیەى وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنج شەممە هێزەکانى سوریاى دیموکرات ’’هەسەدە’’ هەواڵى کوژرانى پێنج سەربازى تورکیا و تێکشاندنى چوار تانکى سوپاى ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند.

ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى سەربازى بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووە و, زۆربەى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان داواى ڕاگرتنى ئەو هێرشانە دەکەن، لە ئێستاشدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپاى تورکیا و هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەیه.