سەردێڕ:

عادل عەبدولمەھدی ناوی پێنج کاندید پێشکەش دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-10

6658 جار خوێندراوەتەوە

عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوی پێنج کاندیدی بۆ چاکسازی لەناو وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق پێشکەش کردووە.

عادل عەبدولمەھدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، ناوی پێنج کاندیدی پێشکەشکردووە بۆ چاکسازیکردن لە وەزارەتەکان، کە چەند وەزارەتێک دەگرێتەوە، ئەوانیش (تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی، کۆچ و پەیوەندییەکان).

ئەمەش دوای خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق دێت، کە بووە ھۆی کوژرانی دەیان کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە.