سەردێڕ:

تورکیا هێزی زیاتری ڕەوانەی سەر سنووری سوریا کرد

فۆتۆ: 
2019-10-10

5023 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، تورکیا بەمەبەستی پشتیوانی ھێزی زیاتری ڕەوانەی سەر سنووری سوریا کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای تورکیا بەمەبەستی پشتوانی لە ھێزەکانی لەسەر سنووری رۆژئاوای کوردستان، ھێزی کۆماندۆ و چەکی قورس و پێداویستیی سەربازی رەوانەی سەر سنوور کردوە.

هەربەپێی زانیارییەکان کاروانە سەربازییەی سوپای تورکیا لە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکھاتووە، کە شەوی رابردوو لە شارۆچکەی ھاتای تورکیاوە گەیشتنە شارۆچکە ئیسلاحییەی سەربە دیلۆکی باکووری کوردستان.

تادێت هێزەکانی سوپای تورکیا لەناوچە سنوورییەکان ڕوو لەزیادبوونە و کاردانەوەی وڵاتانیش بۆ ڕاگرتنی هێرشەکەی بەردەوامە.