سەردێڕ:

فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-10

4726 جار خوێندراوەتەوە

فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەکات سەرۆکی ئەو وڵاتەش داوا دەکات تورکیا کۆتایی بەم هێرشە سەربازییە بهێنێت.

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بە تەواوی ئیدانەی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە یەکلایەنە دەکەم کە لە سووریا بەڕێوەدەچێت، داواش لە تورکیا دەکەم بە زوویی کۆتایی پێ بھێنێت.

وتیشی، کردەوەکانی تورکیا مەترسیی مرۆیی بۆ ملیۆنان کەس دروستکردووە.

فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەتوندی ئیدانەی هێرشی سوپای تورکیا دەکات بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و پێیان وایە ئەنقەرە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە.