سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا: یەکێتیی ئەوروپا دەبێت لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ بکات بۆ ڕاگرتنی شەپۆلێکی نوێی پەنابەران

فۆتۆ: 
2019-10-10

4134 جار خوێندراوەتەوە

پیتەر زیجارتۆ وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا ڕایگەیاند یەکێتیی ئەوروپا دەبێت لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ بکات بۆ ڕاگرتنی شەپۆلێکی نوێی پەنابەران.

وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٠ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند یەکییەتی ئەوروپا دەبێت گفتووگۆ لەگەڵ ئەنقەرەدا بکات دەربارەی ھێرشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بۆسەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان.

وتیشی، پێویستە ڕێگری بکرێت لە شەپۆلێکی نوێی پەنابەران.

بە پێی ڕیکەوتنی ساڵی ٢٠١٦، یەکێتی ئەوروپا پشتی بە تورکیا بەستووە بۆ ڕیگریکردن لە گەیشتنی پەنابەران بۆ ئەوروپا بە داخستنی ڕێگای ئاویی دەریاچەی "ئیجە"، ئەمەش دوای ئەوەی بە ملیۆنان پەنابەر ڕوویان لە ئەوروپا کردبوو.

ئەم کاردانەوەیەی وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا لە کاتێکدایە کە بە ھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان سەرجەم وڵاتانی جیھان ھاتوونەتە دەنگ و دژی هێرشەکانی ئەو وڵاتەن.