سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەدایە و هێرشەکەی تورکیا تەوەرێکی گفتووگۆکانە

فۆتۆ: 
2019-10-10

6566 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆبوونەوەدایە و هێرشەکەی تورکیا تەوەرێکی گفتووگۆکان دەبێت.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان تایبەتە بە دۆخی سوریا و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

ئەم کۆبوونەوە نائاساییەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەکاتێکدایە کە تائێستا هەوڵەکان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاوە بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، بەڵام تورکیا وەلامێکی ئەرێنی نەبووە بۆ راگرتنی هێرشەکە.

ھاوکات ، دوێنێ چوارشەممە ھەریەکە لە فەرەنسا، ھۆڵندا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و بەلجیکا داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کرد لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.