سەردێڕ:

کۆمەڵەی وڵاتانی ئەوروپی لە ئەنجوومەنی ئاسایش: پێویستە کار بۆ ھێورکردنەوەی دۆخی سوریا بکرێت

فۆتۆ: 
2019-10-10

3781 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی وڵاتانی ئەوروپی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایانگەیاند، پێویستە کار بۆ ھێورکردنەوەی دۆخی سوریا بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، جەخت لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە قۆناغێکدا نین کە زیندانییەکانی داعش لە ژێر دەستی هێزە کوردییەکان هەڵبێن.

تادێت کاردانەوەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دژی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان زیاتر دەبن و بەپێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوی دەبەن.