سەردێڕ:

جێگری سەرۆکی تورکیا: ھێزەکانمان ھەشت کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی سووریا

فۆتۆ: 
2019-10-10

3285 جار خوێندراوەتەوە

فواد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا  ڕایگەیاند ھێزەکانمان ھەشت کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی سووریا، وتیشی ٤ بۆ ٥ کیلۆمەتر چوونەتە ناو سەرێکانییەوە.

دوای دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند هێزەکانیان لە پێشڕەویکردن بەردەوامن و تا ئێستا هەشت کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی سوریاوە.

بەپێی میدیاکان ئوتومبێلە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە پێشڕەوییەکانیان بەردەوامن و شەڕێکی سەخر لەسەرێکانی بەردەوامە.

سوپای تورکیا پلەی پێنجەمی ناتۆی گرتووە لەڕوی هێز و توانای سەربازییەوە، ئەمڕۆش لە بڕیارێکدا نەرویج هەناردەی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرت.