سەردێڕ:

نەرویج ناردنی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرت

فۆتۆ: 
2019-10-10

4713 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە نەرویج کە ئەندامی ناتۆیە ناردنی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرتووە.

بەپیی زانیارییەکان حکومەتی نەرویج بڕیاریداوە، هەناردەی چەک بۆ تورکیا ڕابگرێت، ئەمەش دوای دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا دێت بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

هاوشێوەی تورکیا، وڵاتی نەوریج ئەندامی هاوپەیمانی باکوریی ئەتڵەسی (ناتۆ) یە.

ئەم بڕیارەی نەرویج لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە سوپای تورکیا بە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی دەستپێکردووە بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و تائێستا بەپێی ڕاگەیەندراوی هەسەدە زیاتر لە ١٠ کەس شەهید بوون.