سەردێڕ:

کەمێکی تر دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاساییش دەست پێ دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-10

4884 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکان کەمێکی دیکە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی دەست پێ دەکات.

دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی ھێرشی سوپای تورکیا دەبێت بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە.

ماوەی دوو ڕۆژە بەڕێگەی ئاسمانی و زەمینی سوپای تورکیا ھێرشی دەستپێکردووە بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای کوردستان و تا ئێستاش زیاتر لە ١٠ کەس شەھیدبوون.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ١٥ وڵات پێکدێت و پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ھەیە، بریتین لە (ئەمریکا، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و چین).