سەردێڕ:

سەرۆک کۆماری عێراق بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عەرەبی و نێودەوڵەتی کرد

فۆتۆ: 
2019-10-10

4791 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند ،پێویستە ڕوسیا ڕۆڵی مەیدانی و خێرا بگێڕێت لە بەردەوام نەبوونی شەڕ و کاولکاری لەناوچەکەدا.

سەرچاوەیەک لەسەرۆکایەتی کۆماری عێراق تایبەت بە ئێن ئارتی راگەیاند ، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تاوتوێکردنی لە شکرکێشی تورکیا بۆ سەر سوریا بەتەلەفۆن لەگەڵ ھەریەکە لە پادشای ئوردن و سەرۆکی میسر و وەزیری دەرەوەی روسیا و ژمارەیەک لە سەرکردەی عەرەبی و نێودەوڵەتی قسەی کرد.

باسی لەوەشکرد ، بەرھەم سالح نەخشە ڕێگایەکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا تاوتوێ کردووە کە ھەنگاوی یەکەمی  گفتوگۆی نێوان ئەنقەرە و کوردانی رۆژئاوا بێت و ھەنگاوی دووەمیش گفتوگۆی نێوان کوردانی رۆژئاواو دیمەشق بێت بەچاودێری روسیا.

ئەوەشی خستەروو، بەرھەم سالح داوای لە لاڤرۆڤ کردووە ڕوسیا ڕۆلی نێوەندگیریی دەسبەجێ دەستپێ بکات.

لەدوای ھێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا کاردانەوەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی و جیھانی بەردەوامە و تا دێت ناڕەزایەتییەکان پەرەدەسێنێت.