سەردێڕ:

وەک ناڕەزایەتییەک ئیتاڵیا بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیای کردووە

فۆتۆ: 
2019-10-10

1901 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیایان کردوە بەمەبەستی لێپرسینەوە لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان.

ھاوکات ئەمڕۆ لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، وەکو حکومەتی ئیتالیا پێیانوایە، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا جێگای قبوڵکردن نیە و ئیدانەی دەکەن.

پێشتر ھەریەک لە فەرەنسا و ھۆڵەندا، باڵیۆزی تورکیایان لە وڵاتەکانیان بانگھێشتکردبو بەمەبەستی لێپرسینەوە لەو ھێرشی سوپای ئەو وڵاتە بەناوی ئۆپراسیۆنی "کانی ئاشتی" بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.