سەردێڕ:

سەرۆکی فەرەنسا: داوا لەتورکیا دەکەم بەخێرایی کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکەی بهێنێت

فۆتۆ: 
2019-10-10

8503 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، داوا لەتورکیا دەکەم بەخێرایی کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکەی بهێنێت.

هەر لەکۆنگرەکەدا سەرۆکی فەرەنسا، داوای لەحکومەتی تورکیا کرد دەستبەجێ ھێرشەکانی بۆسەر باکوری رۆژئاوای کوردستان رابگرێت و بەتوندی ئیدانەی ھێرشە تاکلایەنەکەی تورکیای کرد بۆسەر ھێزە کوردییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، مەترسییەکانی سەرھەڵدانی جەنگ یارمەتی رێکخراوی داعش دەدەن جارێکی دیکە خەلافەتەکەیان بنیات بنێنەوە، بۆ ئەمەش تورکیا بەرپرسە.

لەدوای هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کاردانەوەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی بەردەوامە و تا دێت ناڕەزایەتییەکان پەرەدەسێنێت.