سەردێڕ:

ئاژانسی ڕۆیتەرز: شەش کەس لە شارۆچکەی ئاکچەکالا لە تورکیا کوژراون

فۆتۆ: 
2019-10-10

4768 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سێ کەس لە شارۆچکەی ئاکچەکالا لە تورکیا بەھۆی بۆردوومانەکانی ھەسەدەوە کوژراون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە ژمارەی کوژراوەکانی شاری ئاکچەکالای تورکیا بەھۆی تۆپبارانی ھەسەدەوە گەیشتە ٦ کەس.

تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی ئاماری شەهید و بریندارانی هێرشەکەی سوپای تورکیا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاونەکراوەتەوە.

هەر بەپێی میدیاکان ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان هەسەدە و سوپای تورکیا هەیە لە سەرێکانی.

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەستپێکرد، بەوهۆیەشەوە چەندین سەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.