فۆتۆ:
2019-10-10
2178 جار خوێندراوەتەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین چارەسەرێک بۆ سوریا بدۆزنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و دروستکردنی ئارامیدا لە ھەوڵی بەردەوامداین و بۆ ھەموو نێوانگیری و ھاوکارییەک ئامادەین.
وتیشی، ھەر لە سەرەتاوە بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەین و بە دڵگرانی و نیگەرانییەکی قووڵەوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕۆژھەڵاتی فورات لە سووریا دەڕوانین بەتایبەتی کە گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا تیایدا بەشدارن.
دەشڵێت، شەڕ دەرگا بە سەر کوشتار و دەربەدەری و ئاوارەبوونی خەڵکی سڤیل و دروستبوونی ناسەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا دەکاتەوە و ھەڕەشە و مەترسیی سەرھەڵدانەوەی تیرۆریش جددیتر و گەورەتر دەکات.
لەبەشێکی دیکەی ڕایگەیەندراوەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەڕ و پێکدادان تەنیا ئاڵۆزی و پشێوی و مەترسی لە ناوچەکە زیاد دەکات، دەسکەوتەکانی تێکشکاندنی داعش لەناو دەبات.